ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-04-2025/ زۆربوونی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
زۆربوونی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە
ژێدەرە پزشکییەکان ڕایانگەیاند؛ بەهۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە کە لە سەرلەبەیانیی دوێنێوە دەستی پێ کردووە، زیاتر لە 30 فەلەستینی شەهید بوون.
2
هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر گەمیی پشتیوانی ئەمریکایی
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەم وڵاتە یەکێک لە گەمییە پشتیوانەکانی پاپۆری یو ئێس ئێس ترۆمانی بە مووشەکێکی بالستیک پێکاوە.
3
ئێران لێبڕاوانە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە وەڵامی ئێران لەگەڵ ناوەڕۆک و شێوازاری نامەکەی ترامپ گونجاوە و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەلی بەکارهێنانی دیپلۆماسی پارێزراوە، وتیشی: بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و مافی سەروەریی نیشتمانی خۆمان لێبڕاوانە و جددی دەجووڵێینەوە.
4
گرۆسی:ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە
بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام خاوەنی پاشەکەوتێکی یۆرانیۆمی پیتێندراوە کە بۆ سازکردنی ٦ تا ٧ چەکی ئەتۆمی بەسە.
5
هەوڵی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی باجە گومرگییەکانی ترەمپ
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد بە مەبەستی لێکدانەوەی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا و پێیداگرت لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە بازاڕی دیکە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی ئەمریکایی.
6
خۆپیشاندانی بەربڵاوی ئەمریکاییەکان دژی ترەمپ
لە ڕۆژی ڕابردووەوە و دوابەدوای بانگەوازی ناوەند و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، خۆپیشاندانی بەربڵاو دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ دەستی پێکردووە. تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ کۆبوونەوە دژ بە هەنگاو و سیاسەتەکانی ترامپ لە ٥٠ ئەیالەتی ئەمریکا وەڕێخراوە.