نیسان 06, 2025 10:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1
بەردەوامیی ژینۆساید لە غەززە

 بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی داگیرکەر دەیان جار هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر ئەم کەرتە و ماڵ و باڵەخانەیەکی یەکجار زۆریان تەقاندۆتەوە.

2

خۆپیشاندان لە تلاڤیڤ دژ بە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ

هەزاران کەس لە دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو دژ بە سیاسەتەکانی کابینەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری ڕێککەوتن لەسەر مامەڵەی دیلبەدیل بوون.

3

جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا بەردەوامە

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠ لۆری چەک و کەرەستەی سەربازیی بەڕێ کردووە بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.

4

یەکگرتنەوەی کەموێنەی نەیارانی ئەردوغان
هەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس ڕاپۆرتی دا: خۆپیشاندەران و نەیارانی حکومەتی ئێستای تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکارییەکانی حکومەتی بە سەرکردایەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان، ناکۆکییەکانی خۆیان وەلا ناوە و یەکیان گرتۆتەوە.

5
توماری ناوی شەهیدانی غەززە

 پشتیوانانی فەلەستین لە خۆپیشاندانێکدا لە واشینگتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، تومارێکیان هەڵکرد بە ناوی شەهیدانی ژینۆساید لە غەززە.

6
خۆپیشاندانی دژی ترەمپ لە وڵاتانی ئەورووپایی

هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی کاریگەریی باجە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ لە سەر نرخی کەلوپەل، چەندین شاری ئەورووپایی ئێوارەی دوێنێ بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتە دراوییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئیلۆن مەسک.