نیسان 06, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1
شەهیدبوونی ٤٦ فەلەستینی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا

ژێدەرە فەلەسینییەکان ڕاپۆرتیان داوە؛ بەهۆی پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە، ٤٦ فەلەستینی شەهید بوون.

2

٦ شەهید و بریندار لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

 فڕۆکە جەنگییە دەسترێژکارەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەگەلێکی یەمەنیان بۆردومان کرد کە ئەو بەردوومانانە بووە هۆی شەهید بوونی دوو کەس و بریندار بوونی ٤ کەسی دیکە.

3

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بینای پارێزگاریی قونەیتەرە

سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کردە سەر باڵاخانەی پارێزگاریی قۆنەیتەرە کە لە باشووری سوریا هەڵکەوتووە.

4

ئێران بە هەموو تواناوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە

سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ وتی: "ئێمە دەستپێکەری شەڕ نین، بەڵام بە هەموو تواناوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە.

5

دواخرانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەسوودی عێراق نییە

سەباح سوبحی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە پارتی دیموکراتەوە وشداری دا کە دواخرانی دەستپێبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قازانجی عێراق نییە و ڕاشیگەیاند کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و هەرێم ئەم هەفتەیە دیدارێکیان دەبێ بۆ لێکدانەوەی ئەم مەسەلەیە.

6

ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی وتوێژ سەبارەت بە باجە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر کەلوپەل و شتومەکی وڵاتانی دیکە، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

7

کاردانەوەی ئینگلیز بە شەڕی گومرکیی ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز دوای ئەوەی وەبەر ڕەخنەیەکی زۆر کەوت لەبەر ڕاهاتنی لەگەڵ ئەو شەڕە گومرکییەی ترەمپ وەڕێیخستووە، وتی کە خۆی بە پابەند دەزانێ بە پاراستنی کار و پیشەکانی ئینگلیز بەرامبەر بە باهۆزی گومرکی.