ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-04-2025/ عێراقچی : تا ئێستاهیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران وئەمریکادا نەکراوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
عێراقچی : تا ئێستاهیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران وئەمریکادا نەکراوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە وتووێژی ناڤۆکی ناڕاستەوخۆ دەبێت وتی : تا ئێستا هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکراوە . سەید عەباس عێراقچی وتی : ئێمە بە دوای دیپلوماسی و دانوستانین .
2
هێرشی مووشەکیی قەسام بۆ سەر ئەشدود لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان
لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند : لە کاردانەوە بە جەنایەتی زایۆنیەکان دژی خەڵکی غەززە شاری داگیرکراوی ئەشدوودمان بۆردمان کرد مێدیا عیبریەکان بەرز بوونەوەی دەنگی ئاگادارکەرەوە لە شارە داگیرکراوەکانی تەلابیب عەسقەلان و ئەشدوودیان پشت ڕاست کردەوە
3
باهۆزی مرۆییی لە تورکیا دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی هاوکات لەگەڵ درێژەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژی غەزە
هەزاران کەس لە تورکیا لەوانە ئەستەمۆڵ دژی پەلامارەکانی تەلابیب بۆ سەر غەزە خۆپیشاندانیان کرد شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەش بۆ لاگری لە غەزە خۆپیشاندانی بەربڵاویان دژی ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە برد
4
پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی کەمران لە حودەیدە لە درێژەی دەستدرێژکاریە سەربازییەکانی ئەمریکا بو سەر یەمەن
سەرچاوە مێدیاییەکانی باسی پەلاماری نوێ فڕۆکە شەڕەکەرەکانی ئەمریکایان کرد بو سەر دوورگەی کەمران لە حودەیدە. فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان چوار جار دوورگەی ئیستراتژی کەمران لە ڕۆژئاوای پارێزگای حودەیدەیان کردە ئامانج
5
گەڵاڵەی ڕێبەری ئوپوزوسیونی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی بەروەخت
ئوزگور ئوزەل ڕێبەری پارتی نەیاری سەرەکی حکومەتی تورکیا باسی لە گەڵاڵەی ئەو پارتە کرد بۆ کوکردنەوەی واژو بە ئامانجی ڕاگەیندرانی نەبوونی متمانە بە ڕەجەب تەیب ئەردوغان و خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژرادنی بەروەخت بوو .