ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-04-2025/ لە غەززە ؛ خێوەتی ئاوارەکان و پەیامنێران ئاگریان تێی بەربوو
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
تەقینەوەگەلی گەورە لە غەززە ؛خێوەتی ئاوارەکان و پەیامنێران ئاگریان تێی بەربوو
داگیرکەرانی زایۆنی هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی پەلاماری زەوینی و ئاسمانی دژی کەرتی غەزە جارێکی دیکە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان و پەیامنێرانیان لەو کەرتە ئاگر تێی بەردا . لە پەلاماری دڕندانە بۆ سەر خان یونسیش لانیکەم شەش کەس شەهید بوون و 25 کەسیش بریندار بوون
2
مانگرتنی جیهانیی بۆ پشتیوانی لە غەزە و ئیدانە کردنی دڕندەکاری زایۆنیەکان
گرووپە فەلەستینیەکان و بزووتنەوە جیهانیەکان ئەمڕۆ 7 ئاڤریل بە ڕۆژی مانگرتنی جیهانی بۆ پشتیوانی کردن لە خەڵکی بێ دەرتانی غەزە لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند و داوایان لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان کرد بێنە سەر شەقامەکان و پەیامی پشتیوانی لە غەززە بە هەموو جیهان بگەینن
3
درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکابۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانیدا ناوچەکانی پارێزگاکانی سەنعا، سەعدە و حەجایان بۆردومان کرد. چوار یەمەنی دیکە لە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان و ماڵەکانی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوای سەنعا شەهید بوون
4
گۆڕانکاری لە یەکێیتی ؛ ڕەفعەت عەبدوڵڵا وەک جێگری سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی خۆیدا، بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵای وەک جێگری سەرۆکی پارتی هەڵبژارد و بڕیارە ئەم هەڵبژاردنە ڕەزامەندی کۆتایی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی وەربگرێت
5
بە هۆی بارانی بەخوڕ لە کۆنگۆ لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی بارانێکی بەخوڕ لە کینشاسای پایتەختی کۆماری کۆنگۆی گرتەوە لانیکەم سی کەس گیانیان لە دەس دا . بەرپرسێکی تەندروستی لە کینیا ڕایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ لەو وڵاتەدا ژمارەیەکی زۆر برینداری لێکەوتووەتەوە و پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.