نیسان 07, 2025 13:13 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

شەهید کردنی ١٥ هەزار منداڵی فەلەستینی

ڕێکخراوی  ڕزگارکردنی منداڵان  هەواڵی شەهیدبوونی زیاتر لە ١٥ هەزار منداڵی فەلەستینی لە شەڕی غەززەدا بڵاوکردەوە. بەرپرسێکی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند: لە دوای دەستپێکردنی  پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ لانیکەم ١٥ هەزار منداڵ لە ناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوە

2

شەڕی غەززە  گەورەترین جینۆساید لە مێژوودا

ناودەبات نەعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی بەرفراوان و هەمەلایەنەی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە  وتی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە جینۆسایدییەکانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

3

حیزبوڵڵا:  لوبنان تەسلیمی مەرجەکانی ڕژێمی زایۆنی نابێ

 عەلی فەیاز، نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا، ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگە بۆ سەقامگیرکردنی لوبنان ڕاگرتنی دەستدرێژی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری زایۆنیستییە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا وەک وتەبێژی ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت لوبنان ناچار بکات خۆی ڕادەستی مەرجەکانی ئیسرائیل بکات، بەڵام هەرگیز بەو ئامانجە ناگات

 4

خەزعەلی:  حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە  

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق، جەختی لە گرنگی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات کردەوە و وتی: هیچ شتێک نییە بە ناوی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی. ناوبراو بە ئاماژە بە بەکارنەهێنانی چەکی گرووپە خۆڕاگرییەکان  لە ململانێ ناوخۆییەکانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو چەکانە مەترسی بۆ سەر حکومەت دروست ناکەن.

5

چین: ئەمریکا بەدوای ملهۆڕییە

حکومەتی چین بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا سیاسەتی ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی وەک جۆرێک لە چەوساندنەوەی ئابووری و تاکلایەنە وەسفکرد و ڕایگەیاند: "ئێمە کێشە دروست ناکەین و لە کێشە ناترسین".