ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-04-2025/ زۆربوونی ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
زۆربوونی ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر غەززە
ژێدەرە پزشکییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە تا ئێستا، بەهۆی پەلاماری ئاسمانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە 60 کەس شەهید بوون.
02
وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان
سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممەی داهاتوو وتووێژی ناڕاستەوخۆیان لە عومان جێبەجێ دەکەن.
03
حیزبوڵڵای عێراق ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتێرزی وەدرۆخستەوە
گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق بە وەدرۆخستنەوەی ڕاپۆرتەکەی ئەمدواییەی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز سەبارەت بە ئامادەیی گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان، جەختی کرد کە هەر چەشنە ڕادەربڕینێک لە لایەن ئەم گوردانانەوە، لە زمانی وتەبێژی فەرمی یان سەربازییەوە نەبێت، جێبڕوا نییە.
04
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا
شەوی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنی دەوروبەری شاری تەدمەری بۆردومان کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومسی سوریا هەڵکەوتووە.
05
هێرشی یەمەن بۆ سەر تلاڤیڤ و پاپۆڕەکانی ئەمریکا
وتەبێژی سوپای یەمەن دوێنێ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە یافای داگیرکراو و هەروەها دوو پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکاییشیان لە دەریای سوور پێکاوە.
06
پارێزەرانی ئیمامئۆغڵو: خێرا ئازادی بکەن
پارێزەرانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، شارەداری وەلانراوی گەورەشاری ئەستەمبۆڵ بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەی ئەگەری هەڵاتنی وەکوو بنەمایەک بۆ دەستبەسەرکرانی، خوازیاری ئازادکرانی خێرای بوون.