نیسان 08, 2025 10:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

ئانڕوا:  بارودۆخی غەززە تا دێ خراپتر دەبێ

دەزگای ئانڕوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامی باران بارین و بۆردومانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی تا دێ خراپتر دەبێ.

02

 

پەلاماری درۆنی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان

ژێدەرە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری درۆنی کردۆتە سەر ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی ناقوورە کە لە باشووری لوبناندا هەڵکەوتووە.

03

 

سزای تەمەلی: پرۆسەی ئاشتی وەستێندراوە

سزایی تەمەلی جێگری سەرۆکی دەم پارتی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان کە بانگەشەی کردبوو پرۆسەی ئاشتی بە پێی خواست و بەرنامەکان دەچێتە پێشەوە ، بە وەبەر ڕەخنەدانی بێدەربەستی حکومەت بەرامبەر بە مەسەلەی کورد خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوگەلێکی ڕاستبێژانە بوو لە پێناو دەستپێکردنی وتووێژ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دیموکراسییانە.

04

 

پێشکەوتنی بەرچاوی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا

فەرماندەی بنکەی سەربازی هاوبەشی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێران ئەمدواییە ڕایگەیاندووە کە بەشی بەرگری ئاسمانی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا تەیار کراوە بە پێشکەوتووترین چەکگەلێک کە دوژمنان بیریان بۆ لایشی ناچێ. ئەم قسانە پیشاندەری هێزگرتن و بە توانا بوونی زیاتر لە هەمیشەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و وشدارێکیشە بە دوژمنانی ئێران.

 

05

 

بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی گومرکیی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژەیەکی گەورە بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی بانکی حکوومی دەست پێکراوە وە داهاتی گومرکی ١٢٨% و باجیش ٢٢%  زیاتر بووە.

06

 

ڕاگیردرانی هەناردەی هۆڵندا بۆ فەلەستینی داگیرکراو

وەزیرانی دەرەوە و بازرگانی وڵاتی هۆڵەندا ڕایانگەیاندووە کە ئێمە بڕیارمان داوە موڵەتە گشتییەکانی هەناردە بۆ ئیسراییل هەڵوەشێنینەوە و لەمەبەدوا هەناردەکاران دەبێ بۆ هەنار دەکردن بۆ ئیسراییل بە جیا و بە تایبەت  موڵەت وەرگرن.