ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-04-2025/ پەلاماری سەرلەنوێی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر خانیونس
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
پەلاماری سەرلەنوێی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر خانیونس
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پەلاماری تۆپخانەیی خۆی بۆ سەر گەڕەکی ئەسەلامی خانیونس لە باشووری کەرتی غەززە دەست پێکردۆتەوە.
02
ئەمریکا سەرلەنوێ پەلاماری یەمەنی دایەوە
ژێدەرە هەواڵییەکان سەلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ئەمریکا ناوچەی "جەبەلولمەحسام" لە شاری حەرەز هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەججە و چەند ناوچەیەکی دیکەی یەمەنی بۆردومان کردوەوە.
03
گفتوگۆیەکی جددی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ وتی کە پارتی و یەکێتی نایانەوێت پێکهێنانی حکومەت تاوەکوو مانگی حەوت و هەشت درێژە بکێشێت. جەختیشی کرد کە گفتوگۆیەکی جددی لە نێوانیاندا هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
04
درانی کۆنترۆڵی بنکەی ئاسمانی بەگرام بە ئەمریکا وەدرۆ خرایەوە
زەبیحوڵا موجاهد، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ نیشتمانیی ئەفغانستاندا، درانی کۆنترۆڵی بنکەی ئاسمانی بەگرام بە ئەمریکای وەدرۆخستەوە.
05
ترەمپ پێشنیاری باجی گومرگی یەکێتی ئەورووپای ڕەت کردەوە
لە کێشەی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپادا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشنیاری ئەم یەکێتییەی سەبارەت بە هەڵگیرانی هەموو باجی گومرگیی بەرانبەر لەسەر کەلوپەلی پیشەسازیی ڕەت کردەوە.
06
باجی گومرگیی ٢٥%ی لەسەرکەلوپەلی ئەمریکایی
کۆمسیۆنی ئەورووپا پێشنیاری دا کە لە وەڵام بە باجەگومرگییەکانی ئەمریکا، باجێکی گومرگی 25% دابنرێتە سەر هاوردەی کەلوپەل لە ئەمریکاوە بۆ یەکێتی ئەورووپا.