ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-04-2025/ ناکۆکییەکانی نێوان ئێران وئاژانس دەکرێت چارەسەربکرێن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ناکۆکییەکانی نێوان ئێران وئاژانس دەکرێت چارەسەربکرێن
سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بە کەمکردنەوەی گوشارە سیاسییەکان لەسەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەو چەند ناکۆکییەی نێوان ئێران و ئاژانسەکە چارەسەر دەبێت
2-
پەسەند کرانی ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی ئێران وڕووسیا
پەرلەمانی دومای ڕووسیا، دوێنێ سێشەممە لە دانیشتنی گشتی خۆیدا، ڕێککەوتنی ستراتژیکی نێوان ئێران وڕووسیا ئەوە ڕێککەوتنەی پەسەند کرد
3-
جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر بەردەوامە
بە هۆی پەلامارەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوودی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لانیکەم ٥٨ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ٢١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
4-
ڕژێمی زایۆنی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ یارمەتیەک نەگەیشتووەتە کەرتی غەززە، وتی: ئیسرائیل ئەرکەکانی خۆی لە غەززە وەک ڕژێمێکی داگیرکەر جێبەجێ ناکات.
5-
پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
لە پەلامارەکانی شەوی چوارشەمەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگاکانی حودەیدە و زوماری یەمەن دە کەس شەهید بوون و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
6-
پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی حووش تەل سەفیەیان لە بەعلبەکی لوبنان کردە ئامانج و لە پەلامارەکەدا چەندین باڵەخانەیان وێران کرد
7-
خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە تورکیا
خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە بەڕێوە چوو و هەر جۆرە دانوستانێکی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبیش شەرمەزار کرا.