ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-04-2025/ عەراقچی: ئێستا تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکایە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
عەراقچی: ئێستا تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکایە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی عومان وەک تاقیکردنەوەیە وتی: ئێستا تۆپەکە لە ناو زەوینی ئەمریکادایە و ئەگەر ئەم وڵاتە بە دوای چارەسەرێکی دیپلۆماسی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت، ئێمە پێشتر ڕێگامان نیشانداوە.
2-
ڕژێمی زایۆنی ڕێگری دەکات لە گەیشتنی یارمەتیی بۆ غەززە
مارگارێت هەریس وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی ڕێگری لە یارمەتییەکانی غەززە دەکات و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەلئەبیب ئاگادار بکاتەوە کە ئەم ڕێگرییە ڕابگرێت.
3-
زیادبوونی پەنابەرانی فەلەستینی
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 400 هەزار فەلەستینی لە خولی نوێی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئاوارەبوون.
4-
مەکرون داوای ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە دەکات
ئیمانوێل مەکرون، سەرۆکی فەرەنسا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دۆخی غەزە نالەبارە داوای دەستپێکردنەوەی ناردنی بە پەلەی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە کرد
5-
ئیدانەکردنی بنپێکردنی ئاسمانی عێراق
عامر فائز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هاتنی فڕۆکەی ئیسرائیلی بۆ ناو ئاسمانی وڵاتەکەی ئیدانە کرد
6-
توند بوونەوەی شەڕلە دەوروبەری بەنداوی تشرین
بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە، دوو هێزی سەر بە هەسەدە کوژراون.
7-
چین باجەکانی ترەمپی بە مڵهوڕانە زانی
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، "باجی بەرامبەر"ی دۆناڵد ترەمپی لە دژی چین بە مڵهوڕانە وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشە و فشارەکان ڕێگەیەکی دروست نین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیکەن.