ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-04-2025/ تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئێران پاڵپشتی کەرتی پزیشکی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئێران پاڵپشتی کەرتی پزیشکی
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی گرنگ لە ئێران وتی: هەوڵمان داوە لە بواری تەکنۆلۆژیای ئەتۆمیدا پاڵپشتی کەرتی پزیشکی بین
2
بەردەوامیی تاوانەکانی سوپای تیرۆر
ڕژێمی داگیرکەردرێژە بە دەستدرێژیەکانی خۆی بۆ سەر لێواری ڕۆژئاوا لەوان کەمپی بەلاتە دەکات و مانگی سووری فەلەستین هەواڵی برینداربوونی سێ کەسی لە نێویاندا منداڵێک لە شارەکانی جێنین و ڕامەڵڵای ڕاگەیاند.
3
ئیدانەکردنی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان لە غەززە
مستەفا ئەلبەرغوسی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەستپێشخەری نیشتمانیی فەلەستین، وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە لە لایەن سوپای تیرۆرەوە، وتی: ئامانج لەم کارانە سانسۆرکردنی تاوانەکانی زایۆنیستەکانە لە غەززە.
4
شەڕ بە دژی پیرۆزگەکان
ماجد ئەبو قەتیش یەکێک لەڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە هەنگاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ قفڵ دانی دەرکەی مزگەوتی ئیبراهیمی ئامانج لەو کارەی لەناو بردنی شوێنەوارە ئیسلامییەکان و هەڵگیرسانی شەڕی تەواولە دژی پیرۆزایەتیە ئیسلامیەکانە
5
تێکشکاندنی خۆفڕی ئەمریکی
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە هەژدەیەمین خۆفڕی ئەمریکی MQ-9ی خستووەتە خوارەوە.
6
دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە داعش لە عێراق
سه ڕچاوه عێراقییه کان ده ستپێکردنی ئۆپه ڕاسیۆنێکی نوێی هێزه ئه منییه کان و هێزه کانی حەشدی شەعبی دژ به پاشماوه کانی تاقمی تیرۆریستیی داعش له ده ڕه وه ی ناوچه ی "المەزرەعە" له نزیکی بیجی له باکووری پارێزگای سه لاحه دینیان ڕاگه یاند.