نیسان 10, 2025 08:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

هێرشی بەربڵاوی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن 

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ناوچەیەکی نەهدین و ڕەجام لە پارێزگای سەنعا و دوورگەی کەمڕان لە حودەیدە و چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەعدەیان بۆمباران کرد

2
 پێداگری عێراقچی لەسەر وەستانی خێرای تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ شەو لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی هاوتای میسری خۆی ، لەسەر پێویستیی هەنگاونانی بە کۆمەڵی وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەستاندنی خێرای تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنیی و جێگیرکردنی خێرای ئاگر بەس لە غەزە پێی داگرت

3
هێرشی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر پەیامنێری ئەلعالم لە نابلۆس 

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیی بە گازی فرمێسکهێنەر پەلاماریان کردە سەر شادیە بەنی شەمسە پەیامنێری ئەلعالم لە نابلۆس لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی کەمپی نوورشەمس لە لێواری ڕۆژئاوادا

4
فەڕانسا فەلەستین بە فەرمی دەناسێت 

سەرۆکی فەڕانسا ڕایگەیاند چاوەڕێ دەکرێ وڵاتەکەی لە مانگی ژووئەندا وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێت

5
هەنگاوی یاسایی بە دژی دەستدرێژکارییەکانی تورکیا 

دوابەدوای ڕێگریکردنی هێزەکانی تورکیا لە گەڕانەوەی گوندنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنی ژیانیان ،  محمد ڕێکانی ئەندامی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەدەر کردنی بەیاننامەیەک داوای کرد ئیجڕائاتی یاسایی بە دژی دەستدرێژکارییەکانی تورکیا لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق بگیردرێتە بەر

 6
عێراق بەنیازی دانانی دەروازەی سنووری تازە لەگەڵ ئێرانە 

پارێزگاری بەسرە لەسەر داوای سەرۆکی شارەوانی فاو بۆ دامەزراندنی تێپەڕگەیەکی سنووریی تازە لەگەڵ ئێران بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاڵووێری بازرگانی دوو وڵات ڕەزامەندی دەربڕی