ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-04-2025/ شەهیدبوونی پەنجا فەلەستینی لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
شەهیدبوونی پەنجا فەلەستینی لە غەزە
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند لە هێرشی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەرکەرتی غەزە، پەنجا فەلەستینی شەهید بوون
2
وشداریدانی تورکیا لە شەڕاشۆییەکان بە دژی ئێران
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی هەر جۆرە کردەیەکی سەربازی بە دژی ئێران وشداریدا و ڕایگەیاند وەها کردەوەگەلێک ناوچەکە بە ئاراستەی ناسەقامگیری دەبات و ئەنقەرە پاڵپشتی دەکات لە دانوستان لەپێناو چارەسەریی پرسەکان
3
یەکەمایەتی لوبنان دەبێ وەستاندنی دەستدرێژکارییەکان بێ
حەسەن فەزڵوڵڵا نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەڕلەمانی لوبنان لە لێدوانیکدا ڕایگەیاند یەکەمایەتی نیشتمانیی ئێمە دەبێ بەرنامەی کاریی حکوومەت بۆ وەستاندنی دەستدرێژکارییەکان بۆ سەر لوبنان بێ
4
بایکۆتی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەری هەڵەبجە ڕایگەیاند سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکهەڵوێستن و بڕیاریان داوە تاوەکو دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کار، بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن.
5
پاشەکشەی سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی بازرگانیی
سەرۆکی ئەمریکا لە پاشەکشە لە شەڕی بازرگانی خۆی لەگەڵ جیهاندا ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی نرخنامەکانیی بۆ ماوەی نەوەد ڕۆژ هەڵپەساردووە بەڵام نرخنامەی سەرکاڵا و شمەکی هاوردە لە چین بۆ خاکی ئەمریکا بۆ سەتیی ، سەت و بیست و پێنج بەرزکردۆتەوە
6
شوێنگرتن و تەرتوتوناکردنی چل و دوو درۆنی ئۆکراینیی
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕاپۆرتی دا دوێنێ شەوێ ، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ، چل و دوو درۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی بریانسک ، کالوگا ، کۆرسک ، بێلگوڕود ، کریمە ، ئاریۆڵ و مۆسکۆ پێوشوێن گرتووە و تەرتوتونای