ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-04-2025/ ئیسلامی: بە کارەبای ئەتۆمی ناهاوسەنگی کارەبای وڵات چارەسەر دەکەین
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ئیسلامی: بە کارەبای ئەتۆمی ناهاوسەنگی کارەبای وڵات چارەسەر دەکەین
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئێمە بۆ ئەوەی دەستمان بگات بە بارستای 20 هەزار مێگاواتی کارەبای ئەتۆمی پلانمان هەیە و ناهاوسەنگی کارەبای وڵات چارەسەر دەکەین
2-
درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر
وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند کە ٢٨ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی سوپای تیرۆر بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون و کۆی گشتی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٨٨٦ کەس.
3-
وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی غەززە
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی پەلامارە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی غەززە وتی: بەردەوامی ئەم پەلامارانە ئاسایشی خەڵک و بارودۆخی ژیانی غەززەی تێکداوە.
4-
پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
بەپێی ڕاپۆڕتی میدیاکانی یەمەن، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ١١ جار بۆردومانی دوو ناوچەی هەمەدان و بەنی حەشیشیان لە پارێزگای سەنعای یەمەن کردووە.
5-
نیگەرانی سودانی لە دەستێوەردانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سووریا
محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕەخنەی لە ئامادەبوون و دەستێوەردانی ڕژێمی زایۆنی لە سووریا گرت و جەختی لە پێویستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و بڕیاردانی سەربەخۆی گەلی سووریا کردەوە
6-
سەرۆکی عەلەوییەکانی سووریا: با جیهان فریامان کەوێت
سەرۆکی ئەنجومەنی عەلەوییەکانی سووریا بە ئاماژە بە بەردەوامی جەنایەتەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دژی عەلەوییەکان، داوای پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی ئەو جەنایەتانەی کرد
7-
پەکەکە: تورکیا بە چەکی فۆسفۆڕی بوردۆمانمان دەکات
پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بۆمبی کیمیایی و فسفۆر بنکەکانیان لە زاپ، خواکورک، لولان، گاڕە، گەرگاشێ و مەتینای کردۆتە ئامانج.