ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-04-2025/ دانوستانەکانی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەی مەبەست و جددییەتی ئەمریکایە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
دانوستانەکانی ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەی مەبەست و جددییەتی ئەمریکایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانی ڕۆژی شەممە لە عومان تاقیکردنەوەیەکە بۆهەڵسەنگاندنی مەبەست و جددیەتی ئەمریکا. ئێمە بە وریایی تەواوەوە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەدەین بە دیپلۆماسی، و هیچ پێش داوەرەی و پێشبینییەک ناکەین.
2-
حەماس: ئەوەی لەڕەفەح ڕوودەدات پاکتاوی ڕەگەزییە
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بۆردومانی ماڵ و ژێرخانەکانی ڕەفەح لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە نیشانەی پەرەسەندنی جینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزیی ئەو ڕژیمە لە دژی فەلەستینییەکانە.
3-
پێشێلکردنی ئاگربەستی غەززە بە پشتیوانی ئەمریکا
سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕەخنەی لە پێشێلکردنی ئاگربەستی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی گرت و جەختی لەوە کردەوە کە ڕژیمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا، بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە.
4-
پەلاماری بە خۆفڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
سەرچاوە هەواڵەکان پەلامارێکی دیکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیان بۆ سەر گوندی "عەیتا ئەلشەعب" لە باشووری لوبنان بڵاو کردەوە.
5-
قەدەغەی هاتوچۆ لە باشووری سوریا
دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی نوێی سوریا دوای بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان خەڵکی دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق قەدەغەی هاتووچۆیان لەو ناوچەیە ڕاگەیاند .
6-
فەیاز: یاسای حەشدی شەعبی بەم زووانە پەسەند دەکرێت
فالح ئەلفەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق، پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای پێکهاتەیی ئەم ڕێکخراوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاگەیاند و وتی، ئێستا ئەم یاسایە پێشکەشی پەرلەمان کراوە.
7-
کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێک لە ئەمریکا
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی میدیاکانی ئەمریکا،کۆپتەرێک کەوتۆتە ناو ڕووباری هادسۆن لە شاری نیویۆرک و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە و پێنج سەرنشینی دیکە گیانیان لەدەستداوە.