ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-04-2025/ شەهادەتی 38 فەلەستینی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
شەهادەتی 38 فەلەستینی
لە پەلاماری ئاسمانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە و بەیت لاهیا لانیکەم 22 فەلستینی شەهید بوون
2
ڕاگەیندرانی قات و قڕی لە کەرتی غەزە
تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستینی بە ڕاگەیاندنی تەواوبوونی پاشەکەوتی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە غەززە چووەتە قۆناغی "قات و قڕی" و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیاری ڕوودانی هەر کارەساتێکە
3
قەدەغەی چوونی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی ڕێگری لە ٧٥%ی تیمەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کراوە بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە.
4
ناتانیاهۆ هۆکاری سەرەکی ڕووخانی ڕژێمی زایۆنی
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی ناتانیاهۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە بووەتە هۆی داڕمانی شەرعیەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی ڕژیم و هۆشداریشی دا کە نەتانیاهۆ بۆ مانەوەی سیاسی خۆی درێژە بە شەڕ ئەدات
5
هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان دەروزییەکان و دیمەشقدا نییە
حیکمەت ئەلحەجری سەرۆکی دەروزیەکانی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەوان و حکومەتی کاتی لە دیمەشقدا نییە و ئا ئەگەر پێویست بکات ئامادەی جەنگن
6
شکستی دانوستانەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنی و تورکیا
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ئاشکرایان کرد، دانوستانەکانی نێوان ڕژێم و تورکیا سەبارەت بە سووریا کە لە کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، شکستی هێناوە.
7
سەردەمی هەڕەشەکردن بەپاپۆڕی جەنگی کۆتایی هاتووە
ناسر کەنعانی، وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بە بەردەوامیی پەلامار و هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کرد و وتی: سەردەمی هەڕەشەکردن بە پاپۆڕە جەنگییەکان لە مێژە کۆتایی هاتووە.