ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-04-2025/ جەختی ئێران وعێراق لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
جەختی ئێران وعێراق لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێداگرییان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ، ئێران و عێراق
2-
ڕێپێوانی خەڵکی تاران دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
دوێنێ خەڵکی تاران لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکە لە سەرانسەری ئێران لە ڕێپێوانی هەینیەکانی تووڕەیی دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕێپێوانیان کرد و بێزاری خۆیان لە تاوانەکانی سوپای تیرۆر دەربڕی.
3-
زیادبوونی شەھیدانی غەززە
بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لە لایەن سپای تیتیرۆرەوە بەردەوامە و ٢٣ فەلەستینی دیکە پەهید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون
4-
ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە ڕاپۆرتێکدا، ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان و برسیکردنی خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناوبرد
5-
هێرشی بە خۆفڕی سوپای یەمەن بۆ سەر تەلئەبیب
یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپا ی یەمەن دوو ئامانجی سەربازی لە ناوچەی داگیرکراوی تەلابیبی بە دوو خۆفڕ کردە ئامانج.
6-
پێشوازی نێچیرڤان بارزانی لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند: "پرۆسەی ئاشتی تورکیا دەرفەتێکە و دەبێت بە جددی وەربگیرێت".
7-
پشتیوانی خەڵکی دیاربەکر لە غەززە
خەڵکی موسڵمانی دیاربەکری تورکیا ، بە بەشداریکردن لە ڕێپێوان و ڕێوڕەسمی " هەینی تەگبیر" پشتیوانی لە ئارمانجی فەلەستینیان کرد و ڕق و کینەیان لە ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.
8-
خۆپیشاندانی عومانییەکان بۆ پشتیوانی لە غەززە
هەزاران هاووڵاتیی عومانی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنییان شەرمەزار کرد.