نیسان 12, 2025 09:54 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

 

 

درێژەی جەنایەتی زایۆنیستەکان لە کەناری ڕۆژئاوایی  

پەلاماری سەربازیی زایۆنیستەکان  بۆ سەر  ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئەم ناوچانە لە لایەن داگیرکەرانەوە وێران کراون و کراون بە سەربازگە

 

2-

 

بریندار بوونی سەربازێکی زایۆنی لە باشووری غەززە

سوپای  زایۆنی ڕایگەیاند، سەربازێکی سەر بە تیپی گولانی  لە باشووری کەرتی غەززە بە سەختی بریندار بووە.

 

-3

 

پەلاماری  ئەمریکا بۆ سەر پێتەختی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناوچەی وادی ئەلئەجبەر لە ناوچەی سەنحانی پارێزگای سەنعا و ناوچەکانی سەعدە و ئەلحودەیدەیان کردە ئامانج.

 

4-

 

تاکە دەستکەوتی ئەمریکا کوشتنی خەڵکی مەدەنی یەمەنە

محەممەد عەبدولسەلام، وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: تاکە دەستکەوتی ئەمریکا لە دەستدرێژیەکانی بۆ سەر یەمەن کوشتنی خەڵکی سڤیل و تێکدانی ژێرخانەکانە. ئەم تاوانە شکستی دوژمن نیشان دەدات

 

5-

 

 

ئەردۆغان: ئیسرائیل تیرۆریستە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل "حکومەتێکی  تیرۆریستی"یە و ناتوانرێت پێناسەیەکی دیکەی بۆ بکرێت.

 

6

 

هاوبەشیەکانی ئیلام ونەجەف ڕێگەیەک بۆهاوکاریی زیاتر

پارێزگاری ئیلام لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە نەجەف، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، گەشتیاری ئایینی و زیادکردنی هاوکارییە فەرهەنگییەکانی نێوان دوو پارێزگای ئیلام و نەجەف کردەوە.

 

7-  

پلانی ئەمریکا بۆ تێکدانی سەقامی عێراق

عەبدولسەلام ئەلدەلیمی، ئەندامی هاوپەیمانی ئەلعەزمی  عێراقی هۆشداریی لە مەترسییەکانی پلانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی خێزانەکانی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵی سوریاوە بۆ کەمپی نەینەوا دا و وتی: ئەم پلانە بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراقە.