ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-04-2025/ عەراقچی: ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، بڕیار لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان دەدەین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
عەراقچی: ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، بڕیار لەسەر بەردەوامیی دانوستانەکان دەدەین
وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا وتی: ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە پێگەیەکی یەکسانەوە بچێتە ناو دانوستانەکان و ئیرادەی پێویست هەبێت، ئێمە بڕیار لەسەر خشتەی کاتی دانوستانەکان دەدەین.
2-
دەسپێکی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران وئەمریکا لە عومان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان جەختی کرد: شاندی ئێران سوورە لە سەر کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکانی بۆ پاراستنی هێزمەندی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران
3-
غەززە لە سەرووبەندی برسێتییەکی سەخت دایە
ژولیێت تۆماس، وتەبێژی ئانڕوا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایونیەوە، ناوچەکە لە لێواری برسێتییەکی زۆر سەختدایە.
4-
هاک کردنی کۆمپانیاکانی ڕژێمی زایۆنی
میدیاکان ڕۆژی شەممە باسی پەلاماری سایبری گروپێکیان کرد بە ناوی "فاتمیون" بۆ سەر کومپانیای پۆست و ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئامێر و چەکی سەربازی زایونی بە ناوی "بەڵسان ساسا" .
. 5-
پیدرسۆن: تەلئەبیب یاری بە ئاگر دەکات
گیێر پیدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ڕەخنەی لە بەردەوامی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا گرت و وتی: لە ڕاستیدا تەلئەبیب یاری بە ئاگر دەکات.
6-
عێراق بە وردی چاودێری پرۆسەی ئاشتی تورکیا دەکات
لە پەراوێزی لوتکەی دیپلۆماتیکی ئەنتاڵیا، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە پێویستی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا کردەوە و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و سەقامگیری ناوچەکەی ڕاگەیاند. 7-
7-
ڕاگیرانی گواستنەوەی خێزانەکانی داعش بۆ عێراق
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕاگرتنی پرۆسەی گواستنەوەی خێزانەکانی داعشیان لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا بۆ کەمپی ئەلجەدعە لە پارێزگای نەینەوایان ڕاگەیاند.