نیسان 13, 2025 08:54 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

 

ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەی مەعمەدانیی بۆردومانکرد

ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە باکووری شاری غەززەی دایەبەر دوو پەلاماری مووشەکی و چەن بەشێکی ئەم نەخۆشخانەی بە تەواوەتی وێران کرد.

 2

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا یەمەنیان بۆردومان کرد

ئەمریکا لە پەلاماری ئاسمانی شەوی ڕابردوویدا بۆ سەر یەمەن، ناوچەکانی سەومەعە، ئالی سالم و مونیرەی لە ناوەڕاست، باکوور و ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بۆردومان کرد.

 3

 

ئیهود باراک: ئیسراییل لە هەڵدێر نزیک بۆتەوە

ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنی وشداری دا لەحاند تیاچوونی ئیسراییل لەبەر سیاسەتەکانی بنیامین ناتانیاهۆ.

 

04

 

ترەمپ: دانوستانمان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەچوو

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دانوستانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەچووە.

 

05

 

پشتگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا

عێراق، کوێت، عەرەبستان و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس پێشوازییان کرد لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا.

 

06

 

ڕەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم  ئامادەیە

دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ دەڵێت: ڕەشنووسی لێکتێگەیشتن پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادە کراوە و لە داهاتوویەکی نزیک کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە.

 

07

 

تلاڤیڤ هێڵی سووری بۆ ئانکارا دیاریکرد

دەزگەیەکی ڕاگەیاندنی عیبریزمان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی هێڵی سووری بۆ تورکیا لە سوریا دیاری کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات  ئەم وڵاتە لە سوریادا چالاکییەکی بەرچاو و بەهێزی هەبێت.