ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 13-04-2025/ پەلاماردانی نەخۆشخانەی مەعەمەدانی جەنایەتی جەنگییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
پەلاماردانی نەخۆشخانەی مەعەمەدانی جەنایەتی جەنگییە
بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە بۆردومانکرانی نەخۆشخانەی مەعەمەدانی، ئەو پەلامارەی بە بە تاوانێکی جەنگیی تازە وەسفکرد کە لە لایەن سوپای دوژمنی فاشیستەوە و لە ئاراستەی زنجیرە جەنایەتە دڕندانەکانی ئەم ڕژێمە لە کەرتی غەززە ئەنجام دەبێ.
02
مەرجەکانی حەماس بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی
تاهر نونو، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی فەلەستین ئامادەیە هەموو دەستبەسەرکراوانی زایۆنی ئازاد بکات، بەو مەرجەی شەڕی غەززە ڕابگیرێت و ئاوەدانکردنەوە دەست پێببێتەوە.
03
تیابرانی حەشارگەکانی داعش لە ڕۆژاوای عێراق
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئەنبار، هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان سێ تونێلی پاشماوەکانی داعشی جەنایەتکار تیابەرن.
04
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت، سبەی 14ـی ئاپریل، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
05
هەوڵ بۆ پاراستنی پێگەی ئۆتۆنۆمی کوردی سوریا
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک جەختی کرد کە کورد خوازیاری پێگەی ئۆتۆنۆمی بۆ خۆیەتی و سەرکردە کوردەکان ئەم داخوازەیان گەیاندۆتە بەرپرسانی حکومەتیی کاتیی سوریا.
06
زیانی ٥ ملیار دۆلاری ئەمریکا لە یەمەندا
ڕۆژنامەی "نەشناڵ ئینترێست"ی ئەمریکا باسی زیانە زۆرەکانی ئەمریکای کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یەمەنییەکاندا و هەروەها مەترسی لەکیسچوونی هەژموونی ئەم وڵاتە لە ناوچەکەدا.