نیسان 13, 2025 12:54 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

پەلاماردانی نەخۆشخانەکان جەنایەتی دژی مرۆڤایەتییە

بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پزشکیی شیفا لە غەززە ڕایگەیاند، ڕژێمی زایۆنی بە پەلاماردانی نەخۆشخانەی  مەعمەدانی جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە. ڕژێمی داگیرکەر ئەو پەیامەی گەیاند کە شوێنێکی ئارام لە غەززەدا بوونی نییە.

 

02

ئولیانۆڤ: دانوستانی ئەمریکا و ئێران دڵنیاکەرەوەیە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا دوای کۆتاییهاتنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان، ڕایگەیاند کە ئەنجامی ئەو وتووێژانە دڵنیاکەرەوەیە.

 

03

سوودانی پشتگیری لایەنە کوردییەکانی پێویستە

د. بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتوویەتی: سوودانی دەیەوێت لایەنە کوردییەکان پشتگیریی بکەن تا دووبارە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

04

ناوی77 هەزار کەس لە لیستی دەنگدەرانی عێراقدا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان پێشوازییەکی باشیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە و تا ئێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەراندا نوێ کردووەتەوە.

 

05

سوپای ئەمریکا لە سنووری مەکسیک جێگیرکرا

لە درێژەی سیاسەتە توندەکانی ترەمپ لە دژی کۆچبەری نایاسایی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەرمانێکدا دەسەڵاتی بە سوپای ئەم وڵاتە داوە دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆ لە کۆنترۆڵی سنووری باشووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک بکات.

 

06

بایکۆتەکانی سەر ڕووسیا نوێ کرانەوە

سەرۆکی ئەمریکا بە واژۆکردنی فەرمانێک ماوەی پەکێجی سزاکانی دژ بە ڕووسیای کە لە لایەن جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە دیاری کرابوو، بۆ یەک ساڵی تریش نوێ کردەوە.