ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-04-2025/ نەوەد جار پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
نەوەد جار پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
سوپای داگیرکەری رژیمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، لە ماوەی ٤٨کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە نەوەد ئامانجی بۆردومان کرد.
وتەبێژی سوپای رژیمی زایۆنی وشداریی دا بە دانیشتووانی بەشگەلێکی بەرفراوان لە خان یونس و بەوانی ڕاگەیاند، خێرا ئەو ناوچانە جێ بێڵن.
٢.
هاوێژرانی دوو مووشەک لە یەمەنەوەو داخرانی فڕگەی بێن گۆریۆن
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە میدیاییەکانی رژیمی زایۆنی ؛ دوو مووشەک لە یەمەنەوە گیراوەتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن لە تەلاویڤیش داخراوە. سەرچاوە هەواڵییەکانی رژیمی زایۆنیش ڕایانگەیاند، زەنگەکانی مەترسیی لە نزیک٣٠٠شار و شارۆچکە لە ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکان لەوان قودس و تەلاویڤ دەنگیان بەرز بۆتەوە.
٣.
تاڵانکرانی سروشتی عەفرین لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا
لە تازەترین حاڵەتی وێرانکرانی ژینگەی عەفرین لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە، زیاتر لە ٥٠٠ داری زەیتون لە ناوچەیەک هەڵکەوتوو لەنێوان ئاواییەکانی قورت قولاق و قەستەل -ی سەر بە شەرا بڕاون و لەناوچوون.
٤.
پێشوازیی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران
"پیت هگسێت"ی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی بە هەنگاوێکی گرینگ و شیاو لێکدایەوە.
٥.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ئێف١٦ی ئوکراینی خستەخوارەوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئوکراین لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
٦.
باهۆزێکی قورس ڕووی کردۆتە پیکەن و باکوری چین
پاش باو بۆرانێکی زۆر، باهۆزێکی قورس ناوچە باکورییەکانی چین لەوان پیکەنی داگرت و نزیک بە٧٠٠گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندو ژمارێکی زۆری شەمەندەفەری لە ئاسنەڕێکانی چین، لەکار خست.