ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-04-2025/ وێرانکرانی٣٦نەخۆشخانە لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
وێرانکرانی٣٦نەخۆشخانە لە غەززە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، رژیمی داگیرکەری قودس تائێستا لە جەنایەتی ژینۆساید لە کەرتی غەززە ٣٦ نەخۆشخانەی سوتاندووە، بۆردومان و وێران کردووەو یان لەچالاکی خستوون. سوپای رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممەش نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی مووشکباران کرد.
2
خرانەخواری خۆفڕێکی دیکەی ئەمریکا لە یەمەن
سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، خۆفڕێکی دیکەی ئەمریکیی جۆری "ئێم کیو-٩"ی لە ئاسمانی ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوەو ئەو خۆفڕە لە ئاسمانی پارێزگای حەججەی یەمەن کەوتووەتە خوار.
3
وتووێژی عێراقچی لەگەڵ هاوشانە ئیماراتییەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە ئیماراتییەکەی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەو وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عوممان لەگەڵ ناوبراودا قسەی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات وێڕای سوپاس و پێزانینی لە ئێران لەبەر گرینگیدان بە دیپلۆماسی، هیوای خواست، ئەو ڕەوتە، ئەنجامگەلی ئیجابی لێ بکەوێتەوە.
4
سەفەری سودانی بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکی گرینگە
"دانا جەزا" نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێری بە هەڵگری پەیامێکی ئاشکرا سەبارەت بە دۆخی شیاوی هەرێمی کوردستان لێکدایەوەو پێی داگرت، ئەو سەفەرە لە سەروبەندی هەڕەشە ئاسایشییەکان و کێشە ناوخۆییەکاندا، نیشانەیەکە لەمەڕ پێویستیی پەیوەندیی نزیک و دۆستانەی نێوان بەغداو هەولێر.
5
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ١٠ ملوێن ئیمزای دژی ئەردۆغان کۆکردەوە
"ئوزگور ئوزەل" سەرۆکی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە)، ڕایگەیاند، ئەو پارتە زیاتر لە دە ملوێن ئیمزای لایەنگرانی کۆکردۆتەوە کە بەهۆیەوە، خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختەی سەرۆک کۆماریی و ئازادکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، شارەوانی گیراوی ئەستەمووڵن.