نیسان 14, 2025 13:29 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

عێراق هۆگری پەرەی هاوکاریی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانە

"عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، لە دیدار لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی شاندی یونامی، وێڕای پێداگریی لەسەر هۆگریی عێراق بۆ پەرەی ئاسۆی هاوکاریی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەورێکی کارا و گرینگ دەبینێ لە گەشەو پێشکەوتنی عێراق و بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم.

2

پێوشوێن گیرانی لابرانی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە دانوستانەکاندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: هەڵوێستی سەرەکیمان لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، لابرانی گەمارۆگەلی زاڵمانەو نایاساییە کە بەسەر گەلی ئێراندا سەپێندراوەو ئەو داواکارییە جیددی و بنەڕەتییە شێلگیرانە لە دانوستانەکاندا پێوشوێن دەگرین.

3

ئاوارەبوونی٢٠هەزار فەلەستینی لەناو کەمپی جێنیندا

لیژنەی جەماوەریی ئوردوگای جێنین بەئاماژە بەو هەوڵە وێرانکەرەی لەناو کەمپەکەدا ئەنجامی گرت، ڕایگەیاند کە سێ یەکی باڵەخانەکانی بەتەواوەتی وێران بوون و بیست هەزار فەلەستینیش ئاوارەو پەرتەوازە بوونە.

4

١٢کوژراو و بریندار لە شەپۆلی تازەی دڕندایەتیی ئەمریکا لە یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سێ جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی "بەنی مەتەر" لە رۆژاوای سەنعاو وەرشەی سرامیکیان لەو ناوچەیە، وێران کردووە.

پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی بەنی مەتەر، شەهیدبوونی دوو کەسی سیڤیل و برینداربوونی دە کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

5

شی: شەڕی تیجاری، هیچ براوەیەکی نابێ

سەرۆک کۆماری چین وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی تارەفەیی ترەمپ وتی: شەڕی تیجاری، هیچ براوەکەی نابێ و سیاسەتی ترەمپ بۆ داکۆکی لە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە و زیادکردنی تارەفە لەسەر بەرهەم وکاڵای وڵاتانی دیکە، بێ ئاکام دەبێ.