ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-04-2025/ بیست شەهیدی دیکە لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بیست شەهیدی دیکە لە غەزە
لەئەنجامی هێرشەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی ڕژیمی زایۆنیی بۆ سەر کەرتی غەزە، بیست فەلەستینی شەهید بوون هەروەها درۆنەکانی ئەوڕژێمە هێرشیان کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە شاری خان یۆنس لە باشووری کەرتی غەزەدا
2
ئەمریکا پێنج جار هێرشی کردۆتە سەر یەمەن
میدیا یەمەنییەکان ڕاپۆڕتیان دا کە ئەمریکا لە درێژەی هێرشەکانیی بۆ سەریەمەن سێ جار ناوچەی جەحەف و قەدیر لە دەوروبەری شاری حەزم لە پارێزگای جەوف لە باکووری خۆرهەڵاتی سەنعای بۆمباران کردووە
3
ویتکاف : دانوستانی خولی یەکەم لەگەڵ ئێران ئەرێنی بوو
ستیڤ ویتکاف نوێنەری ترامپ بۆ دانوستان لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دانوستانی ناڕاستەوخۆی خولی یەکەم لە مەسقەتی لەگەڵ ئێراندا ،
بە ئەرێنی و بنیاتنەر پێناسە کرد
4
تاوانی ئەنفال سیمای ڕژێمی سەدامی دەرخست
محەمەد شیاع سوودانی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدانی ئەنفال ڕایگەیاند
تاوانکارییەکانی ڕژیمی سەدام بە دژی کورد هێمای دەمارگرژی و نەژاد پەرستی لە عێراق بوو ، بەڵام نەیتوانی برایەتی و پێکەوە ژیان لەنێو عێراقییەکاندا، لەناو بەرێ
5
ئەمڕۆ پارتیی و یەکێتیی کۆدەبنەوە
دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی
دانوستانکاری پارتیی ڕایگەیاند ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
6
ڕەتکرانەوەی داوای ئازادکردنی ئیمام ئۆغڵو
دادگەی ئەستەموڵ بە ڕەتکردنەوەی داوای ئازادکردنی ئەکڕەم ئیمام ئۆغڵو شارەداری
ئەستەموڵ و ڕاوێژکاری میدیایی موراد ئونگون، بڕیاری مانەوەی ئەو دوو بەرپرسە باڵایە لە بەندیخانەی دەرکرد
7
یارمەتی سعوودییەکان بۆ جەولانی
ڕۆیتێرز : عەرەبستان بە نیازە قەرزەکانی سووریا بە بانکی جیهانیی بداتەوە هەنگاوێک کە دەتوانێ بوار خۆش کات بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی دراڤی زیاتر لەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەوە