ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-04-2025/ هیچ شوێنێکی هێمن بۆ خەڵکی غەززە نەماوەتەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
هیچ شوێنێکی هێمن بۆ خەڵکی غەززە نەماوەتەوە
ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی فەرمانی چۆلکرانی بۆ %70ی کەرتی غەززە دەرکردووە و فەلەستینییەکان، هیچ شوێنێکی ئەمنیان بۆ مانەوە لەوکەرتەدا نەماوە
2
خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی شوێنی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: مەسقەت بۆ دووەمین جار لە 30 خاکەلێوەدا ، میوانداریی ئەو دانوستانە دەبێت
3
عێراق دەبێ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە
لە 37ەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی ئەنفالدا، مەسروور بارزانی خوازیاری دانی زیانبایی و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە کرد
4
دەمپارتی داوای کەمکرانەوەی سزاکانی ئۆجەلان دەکات
شاندی ئیمڕاڵی لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردۆغاندا، خوازیاری پەسەندکردنی یاسایەک بوو بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان
5
داعش بەرپرسی هێرشەکانی دوێنێ لە دێرەزورە
چەکدارانی نەناس دوێنێ 3 هێرشی جیاجیایان کردە سەر چەکدارانی هەسەدە لە دەوروبەری دێرەزور، لە پاشان داعش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشانەی گرتە ئەستۆ
6
ناوچەی ئازادی هاوبەشی ئێران و عێراق لە قەسری شیرین
جێگری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای تەئکید لەسەر ئەوەی کە لە قەسری شیرینی پارێزگای کرماشاندا دەبێ ناوچەیەکی ئازادی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراقدا دابمەزرێ، ڕایگەیاند لایەنی عێراقی بەنیازی هاوکاری لەو بوارە دایە و ئێمەش هەر یارمەتییەک لەو بوارەدا پێویست بێت ، درێخی ناکەین
7
بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران
ئۆپێک لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینیدا ، سەرباری دوژمنکاریی ئەمریکا بە مەبەستی سفرکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران ، ڕۆژانە 21هەزار بەرمیل زیاتر بووە