ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-04-2025/ ژومارەی شەهیدانی غەزە گەیشتە 51هەزار کەس
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ژومارەی شەهیدانی غەزە گەیشتە 51هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند ژومارەی شەهیدانی غەزە لە دەستپێکی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیی لە ئۆکتۆبری 2023وە بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتۆتە 51000 و ژومارەی بریندارانیش گەیشتۆتە 116343 کەس
2
پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر باشووری لوبنان
درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنیی بە 3 مووشەک ناوچەی ئیترون لەباشووری لوبنانیان کردە ئامانج
3
دیداری بەرپرسانی ئێران لەگەڵ ڕابەری شۆڕش
ژومارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، پەڕلەمانتاران ، بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەریی و ڕایەدارانی هەندێک دامودەزگای حکوومیی ، سەر لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵی تازەوە، چوونە دیداری ڕابەری شۆڕش
4
گرۆسی چوارشەممە دەگاتە تاران
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە تاران
5
ڕووسیا چاوەڕێی شاندی ئێرانییە
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ چاوەڕێی گەیشتنی شاندی دیپلۆماتیکیی ئێرانە کە بڕیارە لەگەڵ سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبنەوه
6
سوپاسی بارزانی لە فراکسیۆنە کوردییەکان
مەسعوود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە، سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کرد لە پەڕلەمانی عێراق کە بە یەکدەنگی خۆیان، کاریگەر بوون لە پەسەندکردنیی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و هیوای خواست ئەوەش ببێتە ساڕێژێک بۆ برینی خەڵکەکەی
7
تەقینەوەی تێڕۆریستیی لە بەلوچستانی پاکستان
میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستیی بۆسەر پۆلیسی ئەو وڵاتە لە پارێزگای بەلوچستان ، 3 کەس کوژراون و 19 کەسیش بریندار بوونە