نیسان 16, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

 

پێویستی دادگایی کرانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە  بە جەنایەتەکانی  ڕژێمی زایونی  لە غەزە وتی  کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دەبێ لە بەر ئەو هەموو دڕندەکاریانە دادگایی بکرێن

 

2

 

زیاد بوونی شەهیدانی ستافی دەرمان لە غەزە

 وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە 1400 کەس لە ستافی دەرمان و پیزیشکی لە ڕەوتی جینوسایدی ڕژێمی زایونی لە غەزە شەهید بوونە

 

3-

پەلاماری سوپای تیرۆربۆ سەر شوێنی دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی-ئەمریکی

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی عیزددین قەسام، پەلاماری ڕاستەوخۆی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر ئەو شوێنەی کە عیدان ئەلێکساندەری دەستبەسەرکراوی زایۆنیستی-ئەمریکی لێی ڕاگیرابوو، ڕاگەیاند.

 

4-

 

پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە

محەممەد جەمیل، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەرەبی وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە تایبەت دژی ناوەندە دەرمانییەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 

5-

 

ئیدانەکردنی پەلاماری دانیشتوانی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا   

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا پەلاماری  دانیشتوانی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای بە توندی ئیدانە  کرد

 

6-

 

پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر خاکی یەمەن

میدیاکانی یەمەن ڕایانگەیاند  شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانی پارێزگاکانی حودەیدە، ئەلبەیزا، سەعدە و عیمرانیان ڕاگەیاند.

 

7-

 

دیداری کونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر

  کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیدارەکەیاندا جەختیان لەسەر پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ئاڵوگۆڕی شاندی پارێزگاکانی نێوان هەولێر و پارێزگا سنوورییەکانی ئێران کردەوە.

 

8-

 

بێ ئاکام بوونی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی  هەرێمی کوردستان

دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی  بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی  هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و هەردوولا نەیانتوانی لەسەر دابەشکردنی پۆستە سەرەکییەکان بگەنە ڕێککەوتن.