ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-04-2025/ پێویستی پشتیوانی لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پێویستی پشتیوانی لە غەزە
خالید قودومی نوێنەری حەماس لە تاران وتی : ڕاگەیندرانی جیهادی گشتیی پشتیوانی لە غەزە لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستین
2
پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا
1732 شاروچکە نشینی زایونی توندڕو بە پشتیوانی توندی پولیسی ئەو ڕژێمە پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا
3
لەسەتا حەفتای غەزە فەرمانی چۆڵ کردنیان پێی دراوە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە سەتا 70ی غەزە فەرمانی چوڵکردنی بە زورەمڵێیان پێی دراوە کە ئەو پرسە شوێنهاتی نالەباری بە دواوە دەبێت
4
چوونەدەری نیوەی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا
سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان کرد لە بەرنامە داڕشتنی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا
5
ڕەخنەی بایدن لە سیاسەتەکانی تڕەمپ
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە یەکەم وتارەکەیدا دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئەو زیانانەی حکومەتی ترەمپ گەیاندوویە، باوەڕپێنەکراوە.
6-
تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە ئەمریکا
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس چوار کەس برینداربوون.
7
لە ئوردن ١٦ کەس دەستگیرکران
دەزگای هەواڵگری ئوردن دەستگیرکردنی ١٦ کەس بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
8
دیداری کونسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیدارەکەیاندا جەختیان لەسەر پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ئاڵوگۆڕی شاندی پارێزگاکانی نێوان هەولێر و پارێزگا سنوورییەکانی ئێران کردەوە.