نیسان 16, 2025 13:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ پوتین

 سەید عەباس ئاراغچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئامانج لە گەشتەکەی بۆ مۆسکۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی پەیامێکی نووسراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشە بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ پوتین دەگەیەنرێت.

2-

پێویستی  ناردنی یارمەتی پزیشکی بۆ غەززە

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای کرد دەستبەجێ یارمەتی و کەرەستەی پزیشکی بچێتە ناو غەززە و ئاگربەست لە کەرتی غەززە دابمەزرێت

3-

بێدەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی زایۆنیستەکان

ڕێپورتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین پێداگری کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی فەلەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بێ دەسەڵاتە هەڵوەشاوەیە

. 4-  

ڕەخنەی موفتی عومان لە سەرکردە عەرەبەکان

شێخ ئەحمەد بن حەمەد ئەلخەلیلی موفتی عومان لە کاردانەوە بە  بانگەوازی هەندێک سەرکردەی عەرەبی  بۆ داماڵینی چەک لە  خۆڕاگری  وتی : پیاوەتی ئێوە بۆ کوێ چووە؟ لە هەمبەر  دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە کەمتەرخەمن

5-

خۆپیشاندانی دژ بە ناتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی خۆپیشاندانێکیان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی سیاسەتە شەڕخوازەکانی نەتانیاهۆ بەڕێوە برد ولە  بەیاننامەیەکدا  خوازیاری ئاگادار بوونەوە  سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە بوون.

6-

تاڵانکردنی کوردانی عەفرین

لەگەڵ کشانەوەی گروپەکانی سەر بە تورکیا لەوان ئەمشات لە عەفرینی سوریا، مێدیاکان  شەپۆلێکی نوێی تاڵانکردن و دزینی دارایی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردیان بڵاو کردەوە