نیسان 17, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

دیداری عێراقچی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی جەختی کرد لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی ڕوون لەلایەن ئاژانسەوە سەبارەت بە هەڕەشەو گوڕەشەکان دژ بە دامەزراوەگەلی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران.

 

2-

ئامادەیی حەماس بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ رژیمی زایۆنی

"باسم نەعیم" پێی داگرت؛ حەماس ئامادەیە بۆ دانوستان و وتووێژ لەگەڵ رژیمی زایۆنی سەبارەت بە ئاگربڕی هەمیشەیی لە غەززە، کشانەوەی زایۆنییەکان و پێک گۆڕینەوەی دیلکراوان و گیراوان. 

 

3-

هێرشی سوپای زایۆنی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە خان یونس

رژیمی زایۆنی لە تاوانێکی دیکەدا ئەمجارەیان پەلاماری خێمەی ئاوارە فەلەستینیەکانی دا لە باشوری کەرتی غەززە کە بەهۆیەوە، ٢٣ فەلەستینی دیکە شەهید بوون.

 

4-

کرانەئامانجی ٣ تانکی سوپای ترۆر لە غەززە

گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، ڕایانگەیاند کە سێ تانکی جۆری مێرکاوای سوپای ترۆریان بە ڕۆکێتی یاسینی١٠٥ لە گەڕەکی "ئەتتوفاح" لە رۆژهەڵاتی غەززە پێکاوە.

 

5-

رەخنەی زایۆنییەک لە نەتانیاهو

"بارۆن بارسلافسکی" گیراوی زایۆنی لە پەیامێکی بۆ نەتانیاهو وێڕای ڕەخنە لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ناوبراو وتی: ئەگەر بکوژرێم بێگومان خوێنی من لە ئەستۆی تۆیە.

 

6-

تەشەنای پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن

بەپێی ڕاپۆری میدیا یەمەنییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٨جار باکور، ناوەند و ڕۆژاوای یەمەن بۆ نمونە پارێزگاکانی حودەیدە، سەنعاو جوفیان بۆردومان کرد.

 

7-

حەشدی شەعبی بەشێکە لە داڕشتی ئەمنیی عێراق

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەشدی شەعبی بە بەشی بنەڕەتی و گرینگی داڕشتی ئاسایشیی عێراق وەسف کرد.

 

8-

پێداگریی لەسەر پەیوەندیی بەرفراوانی ئێران و هەولێر"ڕێبەر ئەحمەد" وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق پێی داگرت؛ پەیوەندیی بەغداو هەروەها هەولێر لەگەڵ تاران هەنووکە لە ئاستێکی باش و بەرفراوان دایە.