ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-04-2025/ پێداگریی گرۆسی لەسەر هاوکاریی ئاژانس لەگەڵ ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
پێداگریی گرۆسی لەسەر هاوکاریی ئاژانس لەگەڵ ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پاش دیدار لەگەڵ عێراقچی جەختی کرد لەسەر هاوکاریی ئاژانس لەگەڵ ئێران بۆ دانی دەستەبەریی بەنرخ سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران.
2-
ئیدانەی سیاسەتی دژە ئێرانیی ئینگلیز
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای بێ بنەما زانینی تۆمەت پاڵدانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە ئێران، ئەو لێدوانەی ڕەت کردەوەو شەرمەزاری کرد.
3-
وشداریی یونیسێف لەبارەی دۆخی شپرزەی مرۆیی لە غەززە
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) و خاچی سوری جیهانی وشدارییان دا لەمەڕ درێژەی نەگەیشتنی سووتەمەنی، دەواو دەرمان و خۆراک بە غەززەو هەروەها تەشەنای بارودۆخی مەترسیداری مرۆیی لەو ناوچەیە.
4-
پێداگریی حەماس لەسەر کۆتایی تاوانکاریی زایۆنییەکان
"حیسام بەدران" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەولەویەتی سەرەکیی حەماس، کۆتایی هێنان بە داگیرکەری و کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە لەلایەن سوپای ترۆرەوە بووە.
5-
پرسی چەکداماڵین، هێڵی سوری فەلەستینیەکانە
"عەلی ئەبوو شاهین" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: هەرچەشنە باس و بابەتێک سەبارەت بە چەکداماڵینی خۆڕاگریی، هێڵی سوری هەموو گرووپە فەلەستینەکانەو قەبووڵی ناکەن.
6-
خۆپێشاندانی دژە زایۆنی لە پاریس
لایەنگرانی فەلەستین لەپاریس، تاوانکارییەکانی سوپای ترۆر لە قەڵاچۆی پەیامنێرانیان بەتوندی شەرمەزار کرد.
7-
پێداگریی نەوەی نەوێ لەسەر هەڵوەشانی پەرلەمانی هەرێم
"شاسوار عەبدولواحید" سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ، وشداری دا، بێتوو پەرلەمانی هەرێم لە ماوەی دوو حەوتەی داهاتوودا، چالاکییەکانی دەس پێ نەکاتەوە، ڕێکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەردەوام دەکەن.