ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 17-04-2025/ گرۆسی: ئێران، چەکی ناڤۆکیی نیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
گرۆسی: ئێران، چەکی ناڤۆکیی نیە
"رافائێل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کە لەتارانە، لە دیمانەیەک لەگەڵ "لۆمۆند"دا وتی: ئێران، چەکی ناڤۆکیی نیە.
2-
پەلاماری دوبارەی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان
رژیمی زایۆنی لەدرێژەی بەزاندنی ئاگربڕدا، جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر گردووپەڕی "ئەلحوسێنیە" هەڵکەوتوو لە ناوچەی "شیحین" لە باشوری لوبنان.
3-
وەڵامی تەلاویڤ پاش ڕاوێژی حەماس لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی فەلەستینی
"مەحمود مەرداوی" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، وەڵامی ئێمە بە پێشنیاری ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی، پاش هاواهەنگی لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی فەلەستینی، ڕادەگەیێنین.
4-
ئاوارەبوونی ٥٠٠ هەزار فەلەستینی دیکە لە نیوەی مارسەوە
نووسینگەی هاواهەنگیی کاروباری مرۆییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ١٨ی مارسی ڕابردوو-وە، نزیک بە ٥٠٠ هەزار فەلەستینی دیکە لەبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، ئاوارە بوون.
5-
ئەنساروڵڵا: ئەمریکییەکان، باجێکی قورس دەدەن
"محەممەد ئەلبەخیتی" لە ئەندامانی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای وشداریدان بە ئەمریکییەکان لەبارەی شوێنهاتەکانی دەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن پێی داگرت، ئەمریکا باجێکی قورس دەدا.
6-
کاروانێکی دیکە لە کەمپی هۆل دەگوێزرێتەوە عێراق
٨٦٦ کەس لە ئەندامانی خێزانەکانی داعش لە کەمپی هۆل، بە هاواهەنگیی بەرپرسانی عێراقی، دەگوێزرێنەوە ئەو وڵاتە.
7-
داکۆکیی ڕووسیا لە وتووێژی ئێران و ئاژانس
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا، پشتگریی ڕووسیا لە وتووێژەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.