نیسان 18, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

ڕێبەری شۆڕش: ئێران و عەرەبستان دەتوانن تۆکمەکەری یەکتر بن 

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پاش وەرگرتنی پەیامی پاشای عەرەبستان پێیداگرت: دوو وڵات دەتوانن تۆکمەکەری یەکتر بن. وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستانی سەعوودی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە پەیامی پاشای ئەم وڵاتەی پێشکەشی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کرد

2

عەراقچی: دیدارێکی باشم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەبوو

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پوتین منی لە پرۆسەی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا ئاگادار کردەوە. دیدارێکی باشم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەبوو.

3

 سەیدی حوسی: ئەمریکا ناتوانێ پێش بە هێرشی یەمەن بۆ سەر ئیسراییل بگرێ

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێیداگرت: ئەمریکا ناتوانێ پێش بەو هێرشانەی ئێمە بۆ سەر گەمییە زایۆنییەکان بگرێ کە لە پێناو پاڵپشتیکردنی غەزە ئەنجامی دەدەین، هەروەها توانای ئەوەشی نییە کە ئاسایشی گەمییەکانی زایۆنییەکان لە دەریای سوور، بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن دابین کات.

4

موهاجرانی: بایکۆتی تازە بێ متمانەبوونی ئێران بە ئەمریکا زیاتر دەکات

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران داسەپێندرانی بایکۆتی زیاتر لە لایەن ئەمریکاوەی بە هۆکاری پەرەسەندنی بێ متمانەیی تاران زانی. ناوبراو پێی داگرت: قسەکردن سەبارەت بە ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کاریگەری دادەنێتە سەر پرۆسەی دیپلۆماسی و ڕەنگە ببێتە هۆی ڕاگێردرانی ئەم پرۆسەیە.

5

کرێملین: ئەورووپا تەرکیزی کردۆتە سەر شەڕ

دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرێملین بە ئاماژە بەوەی کە ڕووسیا هیوادارە بەوەی وڵاتانی ئەورووپایی و کییەف لە ئاکامدا لە دووی ڕێگاچارەیەکی ئاشتییانە بگەڕێن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکراین، جەختیشی کرد: ئێستاکە ئەورووپا تەرکیزی کردۆتە سەر بەردەوامکردنی ئەم شەڕە.