نیسان 18, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

دەیان شەهید و بریندار لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەربەندەری یەمەن

دەیان شارومەندی یەمەنی لە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری نەوتیی ڕەئس عیسا لە پارێزگای حودەیدە شەهید و بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە حودەیدە ڕایگەیاند لە پەلاماری تازەی ئەمریکا بۆ سەر ئەم ناوچە نەوتییە ٣٨ کرێکار و فەرمانبەر کوژراون و ١٠٢ کەسیش بریندار بوون.

2

کار بە دەستێکی حەماس: ڕێککەوتنێک قبوڵ دەکەین کە کۆتایی بە شەڕ بێنێ

خەلیل ئەلحەییە لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی: "ئێمە ناچینە ژێر باری ڕێککەوتنی لاوەکی و ئامادەین بۆ ڕێککەوتنێکی تۆکمە و تەواو کە کۆتایی بێنێ بە شەڕ و بوار خۆش کات بۆ ئازاد کرانی دیلەکان." ناوبراو وتیشی: "نەتانیاهۆ بە خستنە بەردەستی پلانگەلێکی لاوەکی لە دووی بەردەوامکردنی داگیرکاری لە خاکی فەلەستیندایە."

3
داخوازی وەزیری توندڕەوی زایۆنی بۆ تەشەنەپێدانی دڕندەکاری لە غەززە
ئیتمار بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: "نە ڕێککەوتن، نە ئاگربڕ، نە یارمەتیی مرۆیی، تەنها و تەنها شەڕ تا شکسپێهێنانی فەلەسینییەکان لە غەززە. گوشارەکان زیاتر بکەن، هەموو تواناتان بە کار بێنن تا حەماس شکست بێنێ، دەبێ شەڕ بکەین تا بە تەواوەتی سەرکەوین."

4

عەراقچی: شەممە لە ڕۆم دەبم، دیدارم لەگەڵ پووتین سوودمەند بوو

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی سەفەری بۆ مۆسکۆ لە وتوێژێکدا وتی کە سبەی شەممە بۆ درێژە پێدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەردانی ڕۆمی پێتەختی ئیتالیا دەکات. ناوبراو وتیشی کە ڕۆم میوانداری دانوستانەکان نییە، بەڵکوو شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانە، میوانداری دانوستانەکان ئێستاش هەر حکومەتی عومانە.

5
دیداری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆلانی
 محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەفەر بۆ سوریا لەگەڵ ئەبوومحەممەد جۆلانی سەرکردەی تیرۆریستانی دەسەڵاتداری سوریا دیدار و وتوێژی کرد. دیداری جۆلانی و سوودانی بە ناوبژیوانیی قەتەر ئەنجام درا و دوو لایەن سەبارەت بە پرسی جۆر بە جۆر بیر و ڕایان گۆڕییەوە بە بتەوتر کردنی پێوەندی دوولایەنە و پرسە ئاسایشییەکانیشەوە.