نیسان 18, 2025 13:29 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

زیاتر لە ١٧ شەهید و دەیان بریندار لە پەلاماردانی غەززە

لە سی و دووەمین ڕۆژی پاش دەستپێبوونەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، لانیکەم ١٧ فەلەستینی شەهید و دەیان کەسی تریش بریندار بوون. ژماری قوربانییانی بۆمبڕێژکرانی ماڵێکیش لە تەلزەعتەر لە ئۆردووگای پەنابەرانی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە گەیشتە ١١ کەس.

2

وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان: پاشەکەوتمان لە غەززە ڕوو لە کۆتاییە

ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتەنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان وشداری دا؛ پاشەکەوتی گرینگ لە غەززە ڕوو لە کۆتاییە. ئانڕوا ڕایگەیاندووە کە گەماڕۆی غەززە لە لایەن ئیسراییلەوە هەوڵەکانی فریاگوزاری بۆ ئەم ناوچەیەی بە تەواوەتی تێکشێواندووە.

3
هێرشی مووشەکیی تازەی یەمەن بۆ سەر تلاڤیڤ

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی زرینگانەوەی ئاژیری مەترسی لە تلاڤیڤ و قودسی داگیرکراویان کرد، پاش هاویژرانی مووشەک لە لایەنی یەمەنەوە. دەنگی ئاژیر لە زیاتر لە ٢٠٠ شاری ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو بیستراوە.

4

ئەگەری چوونەدەری ٦٠٠ هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا

میدیاکانی ئەمریکا نووسیویانە کە ئەم وڵاتە نزیکەی ٦٠٠ ئەفسەر و سەربازی خۆی لە سوریا دەباتە دەرەوە و کەمتر لە هەزار کەس لەم وڵاتە ڕادەگرێ بۆ هاوکاریکردنی هاوپەیمانانی کورد لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەم وڵاتەدا.

5
تەقینەوەیەکی قورس لە بنکەی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەمریکا

 میدیاکانی ئەمریکا باسی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە بنکەی تاقیکردنەوەی مووشەکی کۆمپانیای "نۆرد ترۆب گرۆمەن"ی ئەمریکا کە لە بواری پیشەسازیی بەرەڤانیدا لە ئەیالەتی یووتا کار دەکات. تەوژمی تەقینەوەکە بە ڕادەیەک بووە کە یەکێک لە باڵاخانەکانی ناوچەکە بە تەواوەتی ڕووخاوە.