نیسان 19, 2025 08:16 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

 پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا بەهێز و ستراتیژییە

 وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە پەیوەندییە بەرفراوانەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا وتی: ئەو پەیوەندییانە زۆر بەهێزن و مۆسکۆ هاوبەشی سەرەکی و ستراتژیکی ئێرانە.

2-

جەختی بەقایی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندیی  ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  وێڕای  ئاماژە بە سەفەری بەڕێز عێراقچی بۆ ڕۆم بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا وتی: بە کۆمەڵێک لە ئەزموونەکانی ڕابردوو جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گەلی ئێران دەکەینەوە.

3-

پلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی لوبنان

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی پلانی بۆ داگیرکردنی لوبنان هەیە، بۆیە باس لە چەکداماڵینی خۆڕاگری  خزمەتکردنی دوژمنە

 4-

زیادبوونی شەھیدانی فەلەستینی لە غەززە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ٦٤ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

5- 

زەبری خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر

گوردانەکانی قەسام بە جەختکردنەوە لە سەر ئۆپەراسیۆنە فرەلایەنەکانی دژ بە سوپای تیرۆر لە خان یونس، باسی لەناوبردنی ٥ تڕوموبیلی زرێپۆش و تەقینەوەی تونێلێکی زایونیەکانی کرد

 6-

پەلاماری یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە پاپۆڕی  ڤینسۆن ی ئەمریکا لە دەریای عەرەبی و فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچە داگیرکراوەکانی کردۆتە ئامانج

7- 

دەسپێکی ئۆپەراسیۆن  دژی داعش

هێزەکانی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەمنی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە کەمپی هولیان ڕاگەیاند.