ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-04-2025/ جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە خان یونس
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە خان یونس
هانی دابور، ئەفسەری بەرگری شارستانی فەلەستینی، باسی لە جەنایەتی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی لە خان یونس کرد کە تێیدا زیاتر لە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
2-
ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خەریکی کۆمەڵکوژیە
نوعمان کورتولموس، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە توندی ئیدانەی کردەوەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە کرد و بە "جینۆساید لەبەرچاوی جیهان" ناوی برد.
3-
دەستدرێژی نوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
لە درێژەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕێژیمی زایونی ئۆتۆمبێلێکی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
4-
هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا
دوێنێ شەو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پەلاماریان کردە سەر ناوچەی ئەلحەفا کە دەکەوێتە ناوچەی ئەلسەعبین لە دڵی سەنعای پایتەختی یەمەن.
5-
جەخت لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشیی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق ڕایگەیاند: پێویستە حکومەتی عێراق بۆ کشانەوەی ئەمریکییەکان بەپێی خشتەی کاتی مامەڵە بکات.
6-
دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی داعش
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەو وڵاتەیان لە دژی پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەلاحەدینی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند
7-
تەقەکردن لە زانکۆی فلۆریدا
بەهۆی تەقەکردن لە زانکۆی ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون. تاوانکارەکە کوڕی جێگری سەرۆک پولیسی شاری لیۆن کانتیە.