نیسان 27, 2025 08:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1
کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بەندەری ڕەجایی 

بەڕێوبەری گشتی قەیرانی پارێزگای هورموزگان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری تەلەڤیزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی کۆنترۆڵ کراوە و ئاگرەکە بەتەواویی کوژاوەتەوە
2
پەیامی سەرەخۆشیی نێچیروان بارزانی

دوابەدوای ڕووداوەکەی بەندەری ڕەجایی، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباسی ئێرانی لە ڕابەری باڵای شۆڕش و خەڵک و دەوڵەتی ئێران و کەسوکاری قوربانیان، سەرەخۆشی کرد
3
خۆڕاگریی چەکەکەی دانانێت

ئوسامە حەمدان ڕێبەری حەماس لە وەڵام بە بێڕێزی مەحموود عەباس بەرامبەربە خۆڕاگریی ڕایگەیاند: تا کاتێک کە داگیرکاریی بەردەوامە، چەک دانانێین
4
کەس متمانەی بە ناتانیاهۆ نەماوە

بە پێی ڕاپرسی کەناڵی 13ی ڕژێمی زایۆنیی، هیچ کەس متمانەی بە ناتانیاهۆ و کابینەکەی نییە و هەموان ، سەرۆکی شینبێت بە ڕاستگۆتر لە سەرۆک وەزیران دەزانن و شایەتیدانی ئەو لە دادگا زۆرتر جێی قبوڵی زایۆنیستەکانە
5
هێرشی مووشەکیی یەمەن 

دوابەدوای هەڵدرانی موشەک لە لایەن یەمەنەوە، دوێنێ شەو زەنگەکانی مەترسیی لە ناوچەیەکی بەربڵاوی بەحرولمەیت ، لێدرا
6
ئەمریکا بەنیازە کاناڵەکانی پاناما و سوئێز بەکاربێنێت

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تازەدا ڕایگەیاندووە کەشتییە سەربازیی و بازرگانییەکانی ئەمریکا دەبێ بەخۆڕایی  بتوانن لە کاناڵەکانی پاناما و سوئێز هاتووچۆ بکەن
7
بارسێلۆنا بووە پاڵەوانیی یانەکانی ئیسپانیا 

دوێنێ شەو بارسێلۆنا لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا توانی بە ئەنجامی 3 بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە ڕیال بباتەوە و ببێتە براوەی کۆپا "دێ ڕێ" و پاڵەوانیی ئیسپانیا