ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-04-2025/ دەسپێکرانەوەی چالاکی گومرگیی لە بەندەری شەهید ڕەجایی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
دەسپێکرانەوەی چالاکی گومرگیی لە بەندەری شەهید ڕەجایی
بە هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی ئێران، بەندەری شەهید ڕەجایی چالاکی خۆی دەست پێ دەکاتەوە
2-
پەیامی سەرەخۆشیی وڵاتان
دوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباسی باشووری ئێران،
وڵاتان بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشیی بۆ گەل و دەوڵەتی ئێران ، هاوخەمی خۆیان دەربڕی
3-
شەڕ لەپێناو مرۆڤایەتیی
یەکینەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی "حەماس" ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەوهێزانە بۆ ڕزگارکردنی گیراوانی زایۆنیست لە تونێلێک کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لایەن ڕژێمی داگیرکراوەوە بۆمباران کرابوو، هەوڵ دەدەن
4-
یەمەن بنکەی ئاسمانی نواتیمی پێکاوە
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سوپای یەمەن بە مووشەک، بنکەی ئاسمانی نواتیم لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکانی پێکاوە
5-
خۆپیشاندانی بەربڵاو بە دژی ناتانیاهۆ
بەهەزاران زایۆنیست دوێنێ شەو بە دژی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای ڕێککەوتنی دیل بە دیل بوون
6-
ڕێکنەکەوتن لەسەر هەناردەی نەوت
ئەنجومەنی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دانوستانی هەولێر و بەغدا ئەنجامێکی نەبووە و داوا دەکەین خێرا بڕیار لەسەر دەسپێکرانەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای خاکی تورکیاوە ، بدرێت
7-
وەبەردانی جەماوەر بە ئۆتۆمۆبیل لەکانادا
ئۆتۆمۆبیلێک لە وەنکۆڤێری کانادا خۆی کێشا بە حەشیمەتێک کە بۆ فێستیڤاڵێکی خۆجێیی خڕببونەوە و ژومارێک کەسی کوشت و بریندارکرد