نیسان 27, 2025 13:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

شەهیدبوونی دە فەلەستینی دیکە 

سەرچاوە پزیشکییەکان لە فەلەستین ڕایانگەیاند لە ئەنجامی پەلامارەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنیی ۱۰ فەلەستینی دیکە لە غەزە شەهید بوون

2

هێرشی شارۆچکەنشینان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دەیان شارۆچکە نشینی زایونیست پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا

3

پەیامی سەرەخۆشی پوتین بۆ ڕێبەری شۆرش

پوتین سەرۆکی روسیا بە هۆی کارەساتەکەی بەندەری شەهید رەجایی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی کرد

4

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە پزشکیان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی کرد و هیوای خواست بریندارەکان خێرا چاک بنەوە

5

بەیاننامەی دەم پارتی 

دەمپارتی لە کاردانەوە بەرامبەر بە دیداری سری سورەیا ئوندەر ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ سەرۆکی پارتی نیشتمان رایگەیاند ئەو دیدارە بە ئاگاداریی هەموو لایەک ئەنجام دراوە و هەوڵێکی تاکەکەسی نەبووە

6

کرماشان ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەڵەبجەیە

پارێزگاری کرماشان لە دیداری پارێزگاری هەڵەبجە تەئکیدی کرد لەسەر پەرەی هاوکاری ئابوری ،گەشتیاری ،تەندروستی و فەرهەنگی نێوان هەردوک پارێزگاکە

7

ڕێکنەکەوتن لەسەر هەناردەی نەوت

ئەنجومەنی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دانوستانی هەولێر و بەغدا ئەنجامێکی نەبووە و داوا دەکەین خێرا بڕیار لەسەر دەسپێکرانەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای خاکی تورکیاوە ، بدرێت