ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-04-2025/ یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵادا کۆدەبنەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1.
یهکێتی و پارتی له ئاستی باڵادا کۆدهبنهوه
ئەمڕۆ جارێکی دیکه کۆبونهوهی شاندی باڵای یهکێتی و پارتی به سهرۆکایهتی ههریهک له بافڵ جهلال تاڵهبانی و مهسرور بارزانی ئهنجامدهدرێت و بڕیاریشه لهکۆبونهوهکهدا باس له دابهشکردنی پۆستهکانی کابینهی نوێی حکومهتی ههرێمی کوردستان بکرێت.
2.
ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی قورس لە رۆژهەڵاتی تورکیا
بوومەلەرزەیەکی ٤.٩ ریشتەری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی "سیوریجە"ی لە پارێزگای ئالازیغ لە رۆژهەڵاتی تورکیا هەژاند و دانیشتووانی چەند شارێکی دیکەش هەستیان پێکرد.
3.
١٢شەهید و بریندار لە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر یەمەن
وەزارەتی تەندروستیی یەمەن دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە، دوانزە کەس لەوان دوو ژن و سێ منداڵ شەهید و بریندار بوون.
4.
بۆردومانی زاحییەی بەیروت و هاواری "لەببەیک یا نەسروڵڵا"ی دانیشتووان
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی زاحییەی بەیروتیان بەخەستی بۆردومان کرد. هاوکات لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی، دانیشتووانی باشوری بەیروت هاواری لەببەیک یا نەسروڵڵایان بەرز کردەوە.
5.
تێکشکێندرانی تانکی "مێرکاوا ٤"ی داگیرکەران لە غەززە
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی(حەماس) ڕایگەیاند، تانکێکی مێرکاوا چواری سوپای رژیمی زایۆنی بە رۆکێتی یاسینی١٠٥ لە رۆژهەڵاتی ناوچەی توفاح لە شاری غەززە، کردۆتە ئامانج.
6.
چوونەسەری ژماری کوژراوان لە کەنەدا
پۆلیسی ڤەنکۆڤەری کەنەدا رایگەیاند، ژماری کوژراوانی هێرش بە ترۆمبیل بۆسەر سەردانیکەرانی فستیڤاڵێکی کولتوری لەو شارەی کەنەدا، بۆ یازدە کەس زیادی کرد.