نیسان 28, 2025 10:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1

کاردانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بە رۆژی نزای نیشتمانی

"مەلا ئیدریس ژاڵەیی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کورستان لە وەڵامدانەوە بە پرسیارەکان سەبارەت بە رۆژی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان وتی: "ئەگەر مەبەست لەو ڕێوڕەسمە، پرۆژەی بەناو دینی ئیبراهیمییە کە رۆژاوا پشتگریی لێ دەکا، نەک هەر حەرامە، بەڵکوو کفریش بەئەژمار دێ و مایەی توڕەیی کردگار دەبێ".

 

2

هێرشی تورکیا بۆسەر گوندنشینانی تاتوان و خیزان لە بیتلیس

پاش دەسپێبوونی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر گوندو مەزراکانی تاتوان و خیزان لە پارێزگای بیتلیس، هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە قەدەغەکراو دانیشتووان پشکنینی جەستەیی دەکرێن.

 

3

وشداریی رژیمی جۆلانی بە کوردەکانی سوریا

پاش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کوردەکانی سوریا لە شاری قامیشلۆ و هاتنەئارای داواکارییە سیاسییەکان، رژیمی جۆلانی لە بەیاننامەیەکدا، وشداریی دا لەمەڕ وەها جم و جۆڵ گەلێک و ڕایگەیاند، بەتوندی نەیارەتی دەکا لەگەڵ هەرچەشنە هەوڵدان بۆ هێنانەدی سیستەمگەلی جیاجیا بەناوی فیدراڵییەوە.

 

4

کۆنترۆڵی ئاگرەکەی بەندەری رەجایی لەدوا قۆناخەکان دایە

ژماری بەرکەوتووان و بریندارانی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری رەجایی هەڵکەوتوو لە باشوری ئێران، گەیشتووەتە ١٢٤٢ کەس و تائێستا سەتی٨٠ی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە. پاش ئەو رووداوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئێران وەک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیێندرا.

 

5

درێژەی کۆمەڵکوژیی لە غەززە/ ژماری شەهیدان لە ٥٢هەزار تێپەڕی

داگیرکەران هەروا درێژە دەدەن بە ژینۆساید لە غەززەداو ژماری شەهیدان لە پەنجاو دوو هەزار کەس تێپەڕی. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ کەسی سیڤیل لە ئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە شەهید بوون.