ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-04-2025/ ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی دیکە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی دیکە
"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی پێشانگای توانا هەناردەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران "ئێکسپۆ٢٠٢٥" وتی: ئێرانی ئێمە چوارڕێیانێکە لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژاوا و لەباکورەوە بۆ باشور، بەستێنێکە کە هەمەجۆر چالاکیی وەبەرهێنان، تیجاری و گەشتیاری تێدا جێبەجێ دەکرێ.
2
ئێران هەرچەشنە دەسوەردان لە سیاسەتی دەرەوەیی پووچەڵ دەکاتەوە
سەید"عەبباس عێراقچی"وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێران ئەوەندە هێزمەندەو متمانەی بە تواناکانی هەیە کە هەرچەشنە هەوڵ و تەقەلایەکی ناحەزان بۆ دەسوەردان لە سیاسەتی دەرەکی، پووچەڵ بکاتەوە.
3
درێژەی پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەیی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر غەززە
لە چل و دووەمین رۆژی دەسپێکرانەوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، ناوچە جیاجیاکانی غەززە شایەتی بۆردومان و دڕندەکاریی سوپای داگیرکەرەو لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا، بەدەیان فەلەستینی دیکە شەهید بوون.
4
٦٨شەهیدو٣٠بێ سەروشوێن لە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر یەمەن
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر پارێزگای سەعدەی یەمەن، بۆ ٦٨کەس زیادی کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کەمپی کۆچبەرانیان لە سەعدە هەڵکەوتوو لە باکوری یەمەن بۆردومان کرد.
5
شەڕی نێوان هیندو پاکستان بۆ چوارەمین شەوی بەردەوام
لەکاتێکدا کە پاش ڕوداوە ترۆریستییەکەی "پەهەلگام" گرژیی نێوان دوو هێزی ناڤۆکیی هیندو پاکستان تادێ زیاتر تاو دەسێنێ، هێزەکانی دوو وڵات بۆ چوارەمین شەوی بەدوای یەکدا، لەسەر سنورەکان تەقەیان لەیەکتری کرد.