نیسان 29, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

تاوانی ڕژێمی زایۆنیی لە بۆمبارانکردنی خێوەتی ئاوارەکان

 

دوێنێ شەو داگیرکەرانی زایۆنیست خێوەتی ئاوارەکان لە باشووری خان یۆنس لە کەرتی غەزەیان بۆمباران کرد کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی کۆمەڵێک خەڵکی بێ تاوان لەوانە ژمارێک منداڵ

٢

چالاکی بەندەری شەهید ڕەجایی دەستپێدەکرێتەوە

 

 سەرپەرشتی ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئێران دوێنێ شەو ڕایگەیاند ڕۆژی ڕابردوو 26 کەشتی لە بەندەری شەهید ڕەجایی لەنگریان خستووە و چالاکیی داگرتن و هەڵگرتنی باریان ئەنجام داوە

٣

تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی جەولانی و دەروزییەکان

 

 ژێدەرە هەواڵییەکان : هێزەکانی سەر بە حکوومەتی جەولانی هێرشیان کردۆتە سەر گەڕەکە دەروزینشینەکانی دەوروبەری دیمەشق و شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە

٤

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا

 

 فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بۆ دووهەمین جار هێرشیان کردە سەر یەمەن و لەو هێرشەدا پارێزگای سەنعایان بۆمباران کرد

٥

پارێزگا بوونی هەڵەبجە ئیمزا کرا

 

بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماریی لە بەغدا عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بکات

٦

پڕۆسەی سەرکەوتووی چارەسەر بۆ ئەحمەد تورک

 دەم پارتی ڕایگەیاند یەکەم قۆناغی چارەسەریی ئەحمەد تورک سیاسەتوانی ناسراوی کورد و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، سەرکەوتوو بووە

٧

نیگەرانی ئەوڕووپا لە بەرنامەی تازەی ترامپ

 

ئەوڕووپا نیگەرانە لەوەی کە ترامپ لە پڕۆسەی دانوستان و ئاشتی نێوان ئۆکڕاین و رووسیا بکشێتەوە و ئەو ئەرکە بۆ کیێڤ و وڵاتانی ئەوڕووپا، بەجێبێڵی