نیسان 29, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١

هەڵوەشانەوەی گرێبەستی نێوان ئیسپانیا و ڕژێمی زایۆنیی

پەرلەمانتارێکی ئیسپانیا توانیوییەتی بە زەخت و گوشار خستنە سەر حکوومەتی مادرید ، گرێبەستی چەک و چۆڵ لە نێوان وڵاتەکەی و ڕژێمی زایۆنیی دا، هەڵبوەشێنێتەوە

٢

شەهیدبوونی ١٢ کەس لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا

 وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی هێرشی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا، گەیشتۆتە شازدە شەهید و بریندار

٣

نەعیم قاسم سەرەخۆشیی لەئێران کرد

شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دوێنێ شەو،

بە هۆی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی و کوژرانی ژومارێک هاووڵاتیی ، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی ئێران کرد

٤

بڕیاری دادگەی لاهە، بە قازانجی ئێران

دادگەی لاهە وێڕای ڕەتکردنەوەی سکاڵای بەحرەین لە دۆسیەی "فیوچێڕ بانک" بڕیاری دا، ٢١٤ ملوێن دۆلار زیانبایی بە بانکەکانی " ملی و سادرات " ی ئێران بدرێت

٥

هێرش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە ئامێدی

 دوێنێ درۆنێکی بۆمبئاخنکراو خۆی کوتا بە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئامێدی ،کە بووە هۆی برینداربوونی دوو پێشمەرگە

٦

نیگەرانیی گۆترێش لە تێکهەڵچوونەکان لە سوریا

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکوومەتەکەی جەولانی، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە بنپێکرانی ڕێککەوتننامەی وەستاندنی شەڕلە

سوریا، خوازیاری دەستپێکرانی پرۆسەی سیاسی بۆ وەدیهێنانی داواکارییەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بوو

٧

خۆپیشاندانی داکۆکیکارانی فەلەستین لە ئەمریکا

لە میانەی سەردانی بن گوێڕ وەزیری توندڕەو و دەمارگرژی ڕژێمی زایۆنیی لە ئەمریکا و بەشداری لە دانیشتنی کۆنگرەی ئەو وڵاتە ، ژمارێک لە داکۆکیکارانی فەلەستین، خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان بەرز کردەوە