نیسان 29, 2025 13:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١

شەهید بوونی زیاتر لە ١٤٠٠ کادیری تەندروستیی لە کەرتی غەزە

 بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەک لە غەزە ڕایگەیاند سیستەمی دەرمان و تەندروستیی لە غەزە پەکی کەوتووە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار و چوار سەد کەس لە کادیرانی کەرتی دەرمان و تەندروستیی لە غەزە شەهید بوونە

٢

دیپڵۆماسیی، باشترین بژاردەیە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتومی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند هاوکات و بەجیا خەریکی وتووێژ لەگەڵ عێراقچی و ویتکافم و لە ماوەی چەند حەوتوودا دەبێ بگەینە ئەنجام و دیپڵۆماسیی دەتوانێ سەرکەوتوو بێت

٣

یەمەن گۆڕستانی درۆنە ملیۆن دۆلارییەکانی ئەمریکا

لە ماوەی دوو مانگ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، لانیکەم حەوت درۆنی ئەمریکا لەناوچوونە و زیانێکی یەکجار قورس، بەر سوپای ئەمریکا کەوتووە

٤

مەسرور بارزانی داوایەکی بافڵ تاڵەبانی ڕەت دەکاتەوە

لە دیداری دوێنێی شاندەکانی پارتی و یە کێتی دا، مەسرور بارزانی داوای بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرپشک بوونی یەکێتیی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی ، ڕەت کردەوە

٥

دیداری پارێزگاری هەولێر و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

پارێزگاری هەولێر لە تاران لە دیداری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای تەئکید لەسەر پەرەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بە فەرمی جێگری سەرۆک کۆماری بانگهێشت کرد تاسەردانی هەرێمی کوردستان بکات

٦

کانادا قەت نابێتە بەشێک لە ئەمریکا

مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی نوێی کانادا لە یەکەم لێدوانی خۆیدا، رایگەیاند تەمای ترامپ بۆ لکاندنی کانادا بە ئەمریکا، خەونە و نایەتە دی