نیسان 30, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

سوپاسی عەراقچی لە جەزایر 

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتای جەزائیری خۆی هەوڵوێستی بنەمایی ئەو وڵاتە  سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی  ئەنجومەنی ئاسایشی  به ڕز نرخاند.

2-

ڕەتکردنەوەی بانگەشەکەی فەرەنسا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی  ئێران

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان  بانگەشەی  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە وتبووی ئێران "لە  ئاستانەی " پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمییە، ڕەتکردەوە و ئەو بانگەشەیەی بە تەواوی بێ بنەما و نابەرپرسیار ناوبرد.

3-

زیادبوونی شەھیدانی غەززە

لە پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی  زایونی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، ٤٠ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

4-

گۆترش:  ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە دەبێ بوەستێت

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی ڕێگری کردووە لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، جەختی کرد: ئاوارەبوون و هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی خەڵکی غەززە دەبێ ڕابگیرێت

 5-

درێژەی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ٤٩ جار پارێزگاکانی سەنعا ، سەعدە، مەئاریب، ئەلجەوف، ئەلبەیزایان بۆردومان کرد.

6-

16 کوژراو لە تێکهەڵچوونەکانی سووریا 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی سورویا  ڕایگەیاند:لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان تیرۆریستانی ڕژێمی جولانی و خەڵکی سڤیلی دروزی سوریا لانیکەم ١٦ کەس کوژران و ١٥ کەسیش بریندار بوون.